ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەسەر بریار و راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەکەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی دیکە.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە تایبەت بوو بە نایاسایی ناساندنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە یەکەم سەردانی شانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا.