عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران رایگەیاند، کۆنفڕانسێکی گەورەی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران لە شاری هەولێر ساز دەکرێت، کە مەبەست لێی، زیادکردنی جوڵەی بازرگانی و ئاسانکاریی زیاترە بۆ بازرگانان لە خاڵە سنوورییەکان و هەروەها هاتنی کۆمپانیای زیاتری ئێرانییە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکەن.