سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ هه‌ولێر يادى شه‌هيدانى 1ى شوبات به‌ڕێوه‌چوو

به‌يانيى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/2/1 له‌ هه‌ولێر بە نوێنەرایەتيی به‌ڕێز نێچيرڤان ‏بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی ‏هەرێمى كوردستان، بەشداری له‌ ڕێوڕه‌سمى یادی شەهیدانی ١ی شوباتدا كرد.‏

لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و بەرپرسانی ‏باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بەشدار بوون، به‌ڕێز ‏جێگری سەرۆک، تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.