به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ كه‌سنه‌زان دانرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بە گوژمەی (432 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمه‌تگوزارى لە سنوورى شاره‌دێی کەسنەزان دانرا.

لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی 3 پڕۆژەى خزمەتگوزارى بە گوژمەى (432 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دانرا.

پڕۆژه‌كان بریتی بوون له‌:-

1-  دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێک لە بەردەم هۆڵى بۆنەکان، ڕێکخستنەوەى شەقامى سەرەکى گەڕەسۆر، بە گوژمە (95 ملیۆن و 750 هەزار دینار)

2-  کۆنکرێتکردنى شەقامێک لە گەڕەکى 11ى ئازار و شەقامێک لە گەڕەکى هەنارە لە مەلائۆمەر، بە گوژمەى (181 ملیۆن و 490 هەزار دینار).

3-  قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکى 1ى شوبات و کارێز، بە گوژمەى 154 ملیۆن و (842 هەزار و 600 دینار).

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كانیش، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتووانى سنوورى شاره‌دێی کەسنەزان، هیواى خواست ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە ببێتە مایەى ڕەزامەندی ئەو خەڵکەى کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن.