یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئان لە سوید دەکات و ده‌ڵێت،”ئەم کارە پێچەوانەی هەموو یاسا و رێسا ئاسمانی و زەمینییەکانە و هەستی ملیارەها موسڵمانی جیهان بریندار ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانێك له وڵاتی سوید بڵاوكرده‌وه، تێیدا سه‌ركۆنه‌ی كاره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، كاره‌كه هه‌ستی ملیاره‌ها موسوڵمانی جیهان بریندار ده‌كات و “ده‌بێته هۆكاری توندڕه‌وی و تێكدانی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە لەو ماوەیە هاوڵاتیەک لە وڵاتی سوید بە مەبەستی سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی موسڵمانان قورئانی پیرۆزی سوتاند.ئەم کارە پێچەوانەی هەموو یاسا‌و رێسا ئاسمانی و زەمینیەکانە و بریندارکردنی هەستی ملیارەها موسڵمانی جیهانە و دەبێتە هۆکاری توندڕەوی و تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگەکان و ئاشتی جیهانی و پێکەوەژیان، کێماسی و پەڵەیەکی رەشی گەورەشە بۆ وڵاتێک بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکات.
ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەین و هیوادارین رێز لە بەهای ئایینی بگیرێت و پیرۆزییەکان نەشکێندرێت و رێکاری یاسایی و لێپێچینەوە بەرامبەر بکەرانی ئەم جۆرە کارانە بگرێتە بەر..