مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە مێردین بڵاوكردهوه و لهبهشێكی پهیامهكهدا هاتووه: داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەزووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
دهقی پهیامی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان