سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان فارس عيسا، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا 400 ملیار دیناره‌كه‌ی عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی عێراق،عێرق راگەیاند، بۆ جاری دووەم لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەبارەی 400 ملیار دیناره‌كه دراوە و نوسراوی فەرمیش گەیشتووەتە بانکی بازرگانی عێراق بۆ ناردنی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
جەختیشیکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا 400 ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاریدا به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی یازدە و دوازدەی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2022