به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و ڕه‌شۆكی.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی کەمئەندامان لە جووتسایدی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. ا. ح) دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه لە کۆڵانه‌كه‌ی خۆیان هەڵسابوو بە تەقەکردن بە شێوەیەکی ڕەشۆکی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباره‌کەدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری کلاشنکۆف و پێنج مەخزەن و (92) فیشەکی زیندووشدا گیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا