وەزارەتی کارەبا کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەباى راپەڕین کۆمەڵیک هەلى کار دەڕەخسێنێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، هەڵگرانى بڕوانامەی دبلۆم (دەرچوی پەیمانگا) لە هەر یەکێک لە بوارەکانی (کۆمپیوتەر، ژمێریاری، کارەبا، کارگێڕی) ئاگادار دەکرێنەوە لە سنوورى قەزاى رانیە کە بەڕیوەبەرایەتى گشتى کارەباى ڕاپەڕین، پێویستى به‌ ژمارەیەک ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە، لە رەگەزی (نێر) بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە.

ئاماژە بەوەش درا، بەو مەرج و رێنماییانەى لە فۆرمەکەدا روونکراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌، ئەو فۆرمەى هاوپێچە بەشێوەى ئۆنلاین لە ماوەی حەوت رۆژدا لە ئەمڕۆدا پڕبکاتەوە.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕبکەوە