گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران؛ بەهۆی نەمانی ڤیزە و دابەزینی بەهای تومەنی ئێرانی، جموجۆڵی گەشتیاریی زیادی کردووە؛

لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، جموجۆڵی گەشتیاری زیادی کردووە. بەگوتەی بەرپرسانی دەروازەکەش، دابەزینی بەھای تومەنی ئێرانی و نەمانی ڤیزە ھۆکارن بۆ ئەوەی جموجۆڵی گەشتیاری زیاد بکات.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە رۆژنامەی “ھەولێر”ـی گوت: بەھۆی نەمانی ڤیزە، دابەزینی بەھای تومەنی ئێرانی و پشووەکانی سەری ساڵ، جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زۆر زیادی کردووە .
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەشڵی: دەروازەکە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە، ئەو گەشتیارانەی بەو دەروازەیەدا گەشت دەکەن زیاتر گەشتیاری ھەرێم و عێراقن، بەپێچەوانەوەش گەشتیاری ئێرانی دێنە ھەرێمی کوردستان و دەیانەوێت لە شوێنە گەشتیارییەکان کاتێکی خۆش بەسەر ببەن”.
بەگوتەی بەرپرسانی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سۆران، تەنھا بۆ پشووی سەری ساڵ ٢٥ ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکان کردبوو، زۆربەی گەشتیارانیش لە خواروو و ناوەراستی عێراقەوە ھاتبوون، ئەوانی دیکەش لە ئێرانەوە ھاتبوون”.

ھەواڵی زیاتر