ڕۆژی ٢٧ـی١٢ـی٢٠٢٢ ماڵپه‌ڕی “ئاوێنه”، ڕاپۆرته‌هه‌واڵێكی له‌سه‌ر قسه‌كانی زوبێر ئایدار-ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بكوژی ئاگیهان ئاكارسه‌ل، ژنه چالاكوانی په‌كه‌كه، كه ڕۆژی ٤ـی١٠ـی٢٠٢٢ له نێو شاری سلێمانی ـ دا كوژرا، ئاماده و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، گوایه زوبێر گوتوویه‌تی (بكوژه‌كه‌ی ئاگیهان ئاكارسه‌ل، ده‌ناسین و ده‌زانین چی گوتووه و به‌نیازیش بووه دوای كاره‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵبێت، به‌ڵام ده‌ستگیر كراوه).
دەستپێک به‌ر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كورت و پوختی قسه‌كانی زوبێر، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه “ئاوێنه”، وه‌ك هه‌نگوینی له دارا دۆزیبێته‌وه، له جیاتی كنه‌كردنی ورده‌كاریی ڕووداوێكی واقیعی كوشتن و، ورده‌كاریی و هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێكردنی و فه‌رمانده‌ر و ته‌گبیركه‌رانی، هاتووه بۆ تانه‌دان له هه‌ولێر، قسه‌یه‌كی زوبێری كردووه‌ته مانشێت كه مه‌رج نییه ڕاست بێت، ئاخر ئه‌و قسه‌یه، قسه‌یه‌كه له‌باره‌ی نیاز و گریمانه‌یه‌كه‌وه كه ڕووی نه‌داوه، دوای ئه‌وه كێ ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه له‌لایه‌ن ته‌گبیركا‌رانه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌رزاری بكوژه‌كه؟.. له‌وانه‌ش گرنگتر؛ گه‌ر كابرا ئه‌و قسه‌یه‌شی كردبێت، نیشانه و ده‌لیلی هیچ نییه غه‌یری دید و تێفكرینێكی ڕقاوی زوبێر و ئه‌وانه‌ی ڕه‌واجی پێده‌ده‌ن.
زوبێر و په‌كه‌كه گه‌ر لە خه‌می ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆیان و زانینی ڕاستییه‌كان بوونایه، ده‌با یه‌خه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئه‌منییه بگرن كه له بن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه كوشتنه‌كه جێبه‌جێ كراوه. جێی پرسیاره؛ په‌كه‌كه بۆچی وازی له شوێن و كات و ورده‌كاریی كوشتنی ئه‌ندامه‌كه‌ی هێناوه، وازی له‌وه هێناوه كێ داڵده‌ی بكوژه‌كه‌ی داوه و چه‌كی له كوێ هێناوه، كه‌چی له دووی ئه‌و شوێنه‌یه كه گوایه بكوژه‌كه نیازی هه‌بووه بۆی هه‌ڵبێت؟!..
“ئاوێنه” له زاری زوبێره‌وه ده‌ڵێت: بكوژه‌كه گوتوویه‌تی كه بۆ كوشتنی ئاگیهان ئاكارسه‌ل چووه‌ته سلێمانی و (ئه‌وان) پاره و هه‌موو شتێكیان پێداوه. ده‌پرسین: ئه‌و ((ئه‌وان))ه كێن و زوبێر بۆچی ناوێرێت، یان نایه‌وێت ناویان بێنێت؟!!..
پاشان؛ ئه‌گه‌ر بكوژه‌كه گوایه نیازی هه‌بووه بۆ هه‌ولێر هه‌ڵبێت، ئه‌ی زوبێر و په‌كه‌كه پێمان ناڵێن بكوژه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كێن و له كوێن؟.. ئه‌رێ بكوژی كانی یه‌ڵمازی به‌رپرسی ئه‌ورووپای په‌كه‌كه و به‌رپرسی خودی زوبێر ئایدار كێیه و له كوێیه؟
حزبه‌كه‌ی زوبێر، (په‌كه‌كه) مێژوویه‌كی ڕه‌شی له كوشتن و ڕاوه‌دوونان و هه‌وڵی ڕیسواكردنی ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌یه. دوور نییه، ئه‌م تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و بیانووپێگرتن و ناوهێنانی بێ پاساوی هه‌ولێر، هه‌وڵێك نه‌بێت بۆ داپۆشینی لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌و مێژووه ڕه‌شەیان!..
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢