پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کاتى دابەش کردنى مووچە دیارى کرا.

ئەگەر حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری ئەم مانگە بنێرێت، 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ئەگەر نەشینێرێت، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە دوای سەری ساڵ.

ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت (کە محەممەد شیاع سوودانی رەزامەندیی لەسەر داوە)، وەزارەتی دارایی لە رۆژی 25-12-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم دەکات. لە ئەگەری نەناردنی ئەو بڕە پارەیەش، لە 2-4ی کانوونی دووەمی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.