فڕۆکە جەنگییەکان چیای کورەژاری لە سنووری شیلادزێ بۆردومان دەکەن

کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی پەکەکەیان لە سنووری ناحییەی شیلادزێ بۆردومان کرد، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە بۆردومانەکە ڕانەگەیاندووە.

کاتژمێر 05:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ـی 12ـی 2022 بارەگاکانی پەکەکە لە چیای کورەژاری لە سنووری ناحییەی شیلادزێ بۆردومان کران.

ڕاشیگەیاند: دەنگێکی بەهێز بەهۆی بۆردومانەکە بیستراوە و بۆ ماوەیەکیش هاتووچۆی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوام بووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە نەزانراوە، هەرچەندە ئەو شوێنە چیایە و بەهۆی بۆردومانەکانی ئەم دواییە هاتووچۆ لە ناوچەکە کەم بووە و چۆڵ کراوە.