قایمقامی خەبات ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار پڕۆژە لە سنووری خەبات جێبەجێ کراون و بڕیارە بۆ ساڵی ئایندەش چەندین پڕۆژە جێبەجێ بکرێن، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێر.
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای خەبات خراونەتە واری جێبەجێکردن و جگە لەو پارەیەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ قەزای خەبات دابین کراوە، ناوە ناوە پڕۆژەی بچووکیش لە دەڤەری خەبات ئەنجام دراون و ڕەنگدانەوەی ھەبووە لەسەر بواری خزمەتگوزاری.”
قایمقامی خەبات دەشڵێت: ”یەکێک لە پڕۆژەکان نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی خەبات ھەولێرە کە ڕێگایەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتییە و بەھۆی تێکچوونییەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە، بەڵام بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەرچووە و ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن دەکرێتەوە.”
کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “دەرخستە بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ کراوە لە سەنتەری قەزا و سێ ناحیە و دوو کۆمەڵگە چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی، دەیان پڕۆژەی دیکە لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و کارەبا و شارەوانی جێبەجێ دەکرێن