ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ھاوھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.