دووه‌م كاروانی هه‌ناری كوردستان به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وتووه و له‌ماوه‌ی حه‌فت رۆژی داهاتوودا ده‌گاته ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جه‌لیل ساڵحی، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌ممه، كاروانی دووه‌می هه‌ناری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی ئیمارات بهڕێككهوتووه و چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ماوه‌ی حه‌فت رۆژی داهاتوودا كاروانه‌كه بگاته ئه‌و وڵاته.
جه‌لیل ساڵحی گوتیشی: “هه‌ناری هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئیماراته‌وه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداودا دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به شه‌ش قۆناغ هه‌ناری كوردستان هه‌نارده‌ی ئیمارات و وڵاتانی كه‌ناو ده‌كرێت و له ئێستادا خه‌ریكی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر (هه‌نگوین، ترێ و سێ‌و)ـی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێن.
رۆژی هه‌یینی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، یه‌كه‌م كاروانی هه‌ناری كوردستان ره‌وانه‌ی وڵاتی ئیمارات كرا.