پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌غدا..سه‌رۆككۆماری عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌

له‌ به‌غدا له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، پێشوازی له‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و تاووتوێی  گفتوگۆكانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كرا.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆمار پێشوازی له‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سیاسی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رییه‌ك كه‌ خزمه‌تی ته‌واوی گه‌لانی عێراق بكات، له‌تیف ره‌شید دووپاتی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كرده‌وه‌.

بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوت، ماوەی سێ رۆژە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.