حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر نادنی 400 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ کە دەکاتە 400 ملیار دینار بنێرێت.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە راسپاردە و رێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە و تائێستاش لە بەغدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها بەهۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی حکومەتەوە، هیچ وەزیرێکی یەکێتی بەشداری لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرد و ئامادەنەبوون سەردانی بەغدا بکەن.