باڵیۆزی جۆرجیا، زازا كاندلاكی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌یه‌كی فه‌خری له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوێنێ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له نووسینگه‌ی خۆی له شاری به‌غدا پێشوازیكردووه له باڵیۆزی جۆرجیا، زازا كاندلاكی.
كاندلاكی، باڵیۆزی نانیشته‌جێی جۆرجیایه له عێراق، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جه‌ختیكرده‌وه، بۆ جۆرجیا گرنگه كونسوڵخانه‌ی له هه‌ولێر بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی 3000 هاووڵاتی جۆرجی له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك هه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ته‌بلیسی تاوتوێ كراوون و هه‌ردوولا باسیان له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ هاوكاری نێوانیان له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی جۆرجیا بكه‌ن و داوایكردووه، ئاسانكاری له پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی عێراق بكرێت. هه‌روه‌ها خواستی حكومه‌تی عێراقی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جۆرجیا ده‌ربڕیوه.
له به‌رامبه‌ردا، باڵیۆزی جۆرجیا له عێراق، رایگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی عێراقیی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له پێشخستن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منیدا.
زازا كاندلاكی، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت كونسوڵخانه‌ی فه‌خری له شاره‌كانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای بابل بكاته‌وه و دوای ته‌واوبوونی رێككاره‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كان، به ره‌سمی ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها خواستی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی جۆرجیا له شاری به‌غدا و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ته‌بلیسی كاری زیاتر ده‌كات بۆ خێراكردنی رێككاره‌كانی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه له شاری به‌غدا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا، زازا كاندلاكی به ناوی حكومه‌تی جۆرجیاوه بانگهێشتی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كرد، بۆ سه‌ردانی جۆرجیا و زیاتر نزیكبوونه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سوپاسی باڵیۆزی جۆرجیای كرد و به‌ڵێنی دا به‌دواداچوونی ورد بۆ بابه‌تی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه فهخرییهكان بكات.
زازا كاندلاكی، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و خێراكردنی پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی جۆرجیا له به‌غدا و زه‌مینه‌سازی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌خری له هه‌ولێر و بابل گه‌یشته به‌غدا.