لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 دوو خێوەت لە کەمپی چەمشکۆ سووتان، بەشێکی جەستەی منداڵێکی شەش ساڵان سووتا.
ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی تایبەت (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئاگر لە کەمپی چەمشکۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو خێوەت سووتان.
ڕاشیگەیاند: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، زیانی ماددەی بەر هەردوو ماڵەکە کەوتووە و منداڵێکی شەش ساڵان بەشێكی جەستەی سووتا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
جێی باسە، چەندینجارە ئاگر لە هەمان کەمپ دەکەوێتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەم ڕووداوە زۆرەی ئاگرکەوتنەوە ئاشکرا نەکراوە.