پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و بڕیارەکە دراوە و تەنها ماوە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆن دەکات و سێ ئەندامیش دەست لەکار دەکێشنەوە و سێ ئەندامی نوێ شوێنی ئەوان دەگرنەوە.
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەو بڕیارەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داویەتی، هێشتا ئاڵوگۆری پێ نەکراوە و دەستبەکار نەبووین و چاوەڕێ دەکەین دەستبەکار بین، بۆیە بڕیاری سەرکردایەتی دەرچووە کە من ببمە سەرۆکی فراکسیۆن و کاک زانا مەلا خالیدیش بچێتە شوێنی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان.”
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی گوتیشی: ”سێ پەرلەمانتاریشمان دەست لەکار دەکێشنەوە و سێ پەرلەمانتاری دیکە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دێنە شوێنی ئەوان”.