پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى هۆڵه‌ندا كرد

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/12/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌. لاى ‏خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏