سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ سنووری پردێ تەرمی گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە

دوای ونبوونی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، ته‌رمی گه‌نجێك له‌ شاره‌دێی پردێ به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌ و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوه‌كه‌ كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ تەرمی هۆگر محەممەدی تەمەن 32 ساڵ، لە ژێر پردێكی گوندی گەڵۆزی سەر بە شارەدێی پردێ كە بەفیشەك كوژرابوو، دۆزرایەوە.

‎سەبارەت بە رووداوەكە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پردێ رایگەیاند، گەنجەكە لە دوێنێوە هیچ هەواڵێكی نەبووە و بەپێی زانیارییەكان رفێنراوە و دواتر كوژراوە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ گوتیشی: گەنجەكە پیشەی كرێكارە و خێزاندارە و 4 منداڵی هەیە، پێشتر ماڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە ماوه‌ی چەند ساڵێكە هاتوونەتە پردێ و لەوێ نیشتەجێبوونە.

له‌ ئێستادا تەرمی گەنجەكە لەپزیشكی دادی كەركووكە و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردووه‌ته‌وه‌.