لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕەزامەندی درا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی زیاتر لە (5 ملیار دینار) بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای گوندی(خدرجیجە)
لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی درا بە تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی (5 ملیار و 99 ملیۆن و 867 هەزار و 500 دینار) بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای گوندی (خدرجیجە).
پرۆژەی درووستكردنی ڕیگای گوندی خدرجیجە، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێم و جگە لە سود گەیاندن بە دانیشتووانی گوندی ناوبراو، سەرجەم گوندەكانی تری ناوچەكەش بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ئاسانكارەیەكی زۆریش دروست دەكات بۆ هاتۆچۆی هاوڵاتییان و دانیشتوانی گوندەكانی بناری چیایی قەرەچووغ.
جێگەی باسە، ساڵی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەییاندا و لەم پەلامارە دڕندانەیەدا كوێرانە كەوتنە دەستڕێژیكردن لە خەڵكی سڤیلی گوندەكە و لە ئاكامدا 13 هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون و 5 كەسیش برینداربوون.
previous post