مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مامۆستا رەوەند) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر خوالێخۆشبوو (مامۆستا رەوەند) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 

بەڕێزان/ خانەوادەی کەسایەتیی تێکۆشەر (مامۆستا رەوەند)

بەڕێز/ مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر (طاهر کەریم عەلی) ناسراو بە (مامۆستا رەوەند)ـمان بیست، کە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (مامۆستا رەوەند) کەسایەتییەکی ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان و کێشە رەواکەی بوو، وەک پێشمەرگەیەکی دێرین و سەرکردەیەکی حزبی شیوعی لە خەباتی شاخ و شاردا کەسایەتییەکی دڵسۆز و تێکۆشەر بوو.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هاوڕێ و دۆست و هاوخەباتی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان