سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

‎ “هه‌ولێر 17هه‌مین باشترین شاری جیهانە”

‎پارێزگای هەولێر رایگەیاند، گۆڤاری “ناشیوناڵ جیوگرافیک”ی ئه‌مەریكی هه‌ولێری له‌ ریزبه‌ندی 17هه‌مین‌ باشترین شار له‌ جیهان دیاریکردووە.

‎راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:” گۆڤاری (ناشیوناڵ جیوگرافیک)ی ئه‌مەریكی هه‌واڵێكی بڵاوكردووەته‌‌وه و‌ تێیدا ناوی شاری هه‌ولێری له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كانی جیهان ناوبردووه‌ “.
‎ئەوەشی خستووەتەڕوو:” گۆڤارەکە داوای له‌ گه‌شتیارانی جیهان كردووە‌ لە ساڵی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ گرنگه‌ی جیهان بكەن “.
‎باسی لەوەشکردووە:” گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیک) به‌ ستایشه‌وه‌ ناوی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت، به‌وه‌ی جیاوازیه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌ رووی سه‌قامگیرییه‌وه‌ “.
‎بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ ئه‌مساڵ بریاره‌ هەولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری 2023 وڵاتانی عه‌ره‌بی رابگەیەندرێت.