سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ستار مەحموود، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەڵەبجە: حەوت هەزار خێزان لەسنووری هەڵەبجە خەریكی باخداری ‌و كشتوكاڵن

ستار مەحموود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، لەم چاوپێكەوتنەیدا ڕای گەیاند: حكوومەتی هەرێم لەم ساڵدا چەندین بار هەناری هەڵەبجەی ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات كردووە و ئەوەشی خستەڕوو، نیگەرانیی ئەوان لەوەیە تا ئێستا حکوومەتی عێراق لە بواری کشتوکاڵدا وەک قەزایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا دەکات.

  • ئەمساڵ د‌ۆخی باخداری ‌و كشتوكاڵ لە سنوری پارێزگاری هەڵەبجە چۆن بووە؟
  • ئەم ساڵ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ساڵێكی نا ئاسایی بوو، ماوەی پانزە بۆ بیست ساڵ دەبێت كشتوكاڵ ‌و بەرهەمی باخداری هێندە خراپ نەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بارینی بەفر، پلەكانی گەرما زۆر دابەزی كاتەكەشی زۆر درێژەی كێشا، ئەمەش زیانێكی زۆر گەورەی لە بەرهەمی دار و درەخت وەك هەنارو هەنجیرو زەیتون دا، بەڵام بۆ گەنم ‌و جۆ هیچ زیانێكی نەبووە”.

*بەرچاوترین كێشەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە چین؟

  • كێشەكانی ئێمە وەك بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كادێری پێویستمان نییە بۆ بەڕێكردنی كارەكانمان. كاتی خۆی لقێكی كشتوكاڵی بووین بەپێی تێپەڕبوونی کات كراوەتە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ بینای پێویستمان نییە لەگەڵ ئەوەشدا ئامێر و كەلوپەلیشمان وەك پێویست نییە بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانمان؛ حكومەتی عێراق لەبواری كشتوكاڵیدا وەك قەزایەك مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەكات”.

*بەرهەمی ئەمساڵی گەنم ‌و جۆ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو چۆن بوو؟

  • ڕێژەی باران وەک پێویست نەبوو، لە ساڵێكی ئاسایی كەمتر بووە، بەتایبەت ئەو كاتەی كاتی گوڵكردنی دەغڵ ‌ودان بووە، بەڵام دەتوانین ئەوە بڵێن گەنم ‌و جۆ زیانی كەمتر بووە بەهۆی ئەوەی كەمتر چاندراوە سەرمایش ئەو كاریگەریەی نەبووە”.
  • ئەمساڵ بەرهەمی هەنار و گوێز چۆنە؟
  • ئەمساڵ نزیکەی دوانزە هەزار تەن هەنار بەرهەم هاتووە بەراورد بەساڵی ڕابردوو كە سی بۆ سی و پێنج هەزار تەن بوو. هەروەها بەرهەمی گوێزیش بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە بەهۆی نەبونی داتایەكی پێویست ناتوانین ژمارەی كەمیی بەرهەمەكە بەراورد بەساڵانی دیكە دیاری بكەین، بەڵام خاوەنی هەشتاو پێنج هەزار داری گوێزی بەردارن”.
  • بۆچی تائێستا نەتوانراوە بازاڕێكی شایستە بۆ هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە دابین بكرێت؟
  • سەبارەت بە بازاڕكردنی هەنار، چەندین ڕێگە هەیە یەكێك لەوانە ئەوەیە بتوانرێت بگەیەنێرێتە هەموو بازاڕەكانی عێراق بەكوردستانیەشەوە. زۆرجار ئەو هەنارەی ئێمە لە سنووری سلێمانی زیاتر تێناپەڕێت ئەمەش وا دەكات بەرهەمێکی زۆر و داخوازێکی كەمی هەبێت، یان نەبوونی ساردخانەیەكی پێویست و نەزانینی هەڵگرتنی لە ساردخانە، وا دەکات نەتوانن بەپێی پێویستی بازاڕ بخرێتە بازاڕەوە. ڕێگەیەكی دیكەش ئەوەیە حكوومەتی هەرێم ئەمساڵ پلانی هەیە بۆ هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ دەرەوە، خۆشبەختانە چەندین بار ڕۆشتوەتە دەرەوە بۆ وڵاتی ئیمارات پڕۆسەكەش بەردەوامە ئیومێدەكەین ئەنجامی باشتری هەبێت بۆ ساڵانی ئایندە”.
  • با باسی ڤیستڤاڵی ئەم ساڵی هەناریش بكەین تا چەند سودی هەبوو بۆ فرۆشتن یان بە بەبازاڕ كردنی هەنار ؟
  • بڕێكی زۆر باش هەنار فرۆشرا لە پێشانگاكە بەپێی ئەو ئامارانەی لە خاوەن دوكان ‌و فرۆشیارەكانمان وەرگرتوە بڕەكەی بای یەك ملیار دینار فرۆشراوە هەرچەندە برێكی زۆریش لە دەرەوە ڤیستیڤاڵەكە فرۆشراوە، لەسەر ڕێگاكانی هەڵەبجەش فرۆشراوە ئەوەشمان حساب نەكردوە”.
  • كۆی داهاتی باخداریی لەهەڵەبجە بەچەند مەزەندە دەكرێت؟
  • هەڵەبجە ناوچەیەكی كشتوكاڵیی ‌و گەشتیارییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی جیاوازی هەیە لە ساڵێك بۆ ساڵێكی تر، ئێمە ناتوانرێت ژمارەیەك بڵێین یان دیاری بكەین، بەڵام دەرفەتی كاری دیكە تێدا كەمە دانیشتوانەکەی خەریكی شتوكاڵ ‌و باخدارین”.
  • تا ئێستا چەند كارگە لەسنووری هەڵەبجە هەیە بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان؟
  • ئێستە لەسنووری پارێزگاری هەڵەبجە دوو كارگەی گەورە هەیە، یەكیان كارگەی دۆشاوی تەماتەو زەیتی زەیتونە، بڕیاریشە لە ماوەیەكی نزیكدا كۆمەڵگایەكی خۆراكی گەورە لەسەر ڕووبەری بیست ‌و پێنج دۆنم دروست بكرێت لەلایەن وەبەرهێنێكەوە، كە چەند كارگە لەخۆدەگرێت وە هەروەها ساردكەرەوەی گەورەی تێدایە وە كارگەی بچووكی ناوخۆی یش هەن”.
  • جووتیارانی هەڵەبجە چەندی پارە گەنمیان لای حكوومەتی عێراقە؟
    -داتایەكی ورد لەبەردەستدا نییە بەهۆی ئەوەی زیاتر پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی ‌و حكومەتی عێراقەوە هەیە بەڵام وا بڕیارە قۆناغ بەقۆناغ هەرچی قەرزەكانە بدرێتەوە بە جوتیاران لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك جووتیاری گەورە کارەکە دەکەن، جووتیارەكان یەکەی دابەشكردنی كەمیان لەبەردەستدایە دەیدەنە خەڵكێكی تر كە بە ناوی جووتیارەكان نوسراوە بەڵام ئەوەی قەرزەكەی لای حكومەتە ژمارەیەكی زۆر كەمن بەڵام ساڵانە سێ هەزار جووتیار گەنم دادەچێن دەیدەنە خەڵكی دیكە”.
  • لەسەدا چەندی دانیشتوانی سنوورەكەتان بە بەباخداری ‌وكشتوكاڵەوە خەریكن؟
  • بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستدایە حەوت هەزار خێزان سەرقاڵی كشتوكاڵ ‌و باخدارین، خەڵكیش هەیە باخی هەیە جووتیاری دەكات، هەیە ئاژەڵداری دەكات، دانیشتوانی هەڵەبجە بەپێی ئاماری دوو ساڵ پێش ئێستا سەدو بیست هەزار كەسن”.