پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیش ده‌ڵێت، دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئۆرگانه‌كانی پارتی، شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكده‌هێندرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ر وه‌كو له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی جهختیلێكراوهتهوه، پارتی دوای كۆنگره لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه و سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشن.
ئومێد خۆشناو گوتی، “لە ماوەیەکی نزیکدا شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دەکات و سیاسەتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان پەیڕەو دەکات”.
له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، شاندەکە دوای تەواوکردنی کارەکانی ئۆرگانەکانی پارتی پێکدەهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام له شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، تێیدا جارێكی دیكه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك بارزانی دیاریكران