له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، هه‌ندێك كات تێگه‌یشتن وهه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ده‌گاته ئاستی نائومێدی و به‌رزبوونه‌وه‌ی جۆره‌كانی توندوتیژی و رێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتنی ئافره‌تان و ئاماره مه‌ترسیداره‌كان، ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی جدیتر له‌سه‌ر ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه بكرێت و به‌هه‌مه‌لایه‌نه له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیدا بین.
ئاشكرایه كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان بۆته خاڵێكی سه‌ره‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان كه جێگه‌ی ستایشه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش ته‌نها تایبه‌ت نیه به‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركی ته‌واوی دامه‌زراوه حكومی و ناحكومی و رێكخراوه‌كان و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه، پرسی ئافره‌ت ده‌بێت هه‌موو تاكێك به‌باوه‌ری ته‌واوه كاری له‌سه‌ر بكات و پشتگیری له مافی ئافره‌تان بكات و له خه‌می گه‌راندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی راسته‌قینه بن بۆ ئافره‌ت و وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی په‌یمانگای ئامێزی خێزان نه‌خشه‌رێگایه‌كیان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر دیاریكردووه، كه جێبه‌جێكردنی خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌بێته گۆڕینی هزری تاك و دارشتنی جیهانبینیه‌كی نوێ بۆ پرسی ئافره‌ت و یه‌كسانی جێنده‌ری، كه له‌رێگه‌ی میكانیزمی جیاوازه كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كه‌ن، له‌م سۆنگه‌وه‌یه داوا ده‌كه‌ین ته‌واوی كۆمه‌ڵگه پشتگیر و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر و رێگه نه‌درێت چه‌مكی مرۆڤسالاری له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا بسڕێته‌وه و به‌شه‌رمه‌وه باسی لێ بكرێت، ده‌مانه‌وێت ئێمه‌ش ببینه خاوه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ئافره‌ت و پیاو هه‌ردووكیان هاوبه‌ش بن و پێكه‌وه بنیادی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی پێشكه‌وتوو بده‌ن.
له 25ی نۆڤه‌مبه‌ردا، سڵاو و دروود ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه توندوتیژی بۆته هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان. سڵاو و دروود بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئازایانه ڕووبه‌رووی سه‌ختی و ناهه‌موارییه‌كانی ژیان ده‌بنه‌وه و ئه‌و ئافره‌ت و رێكخراوانه‌ی به‌رده‌وام بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری تێده‌كۆشن.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان