مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، نامهیهكی لە ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.
سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و دهشڵێت: “خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەکدا هەیە و پابەندیشین بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو”.
سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: “بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا”.