پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 107 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان، دەستگیردەکه‌ن.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن و دەست بەسەر نزیکەی 381 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەریشدا دەگرن.

له‌باره‌ی جۆر و بڕی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌‌، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر نزیکەی 381 کیکۆگرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە 10.596 کیلۆگرام کریستاڵ، 876 گرام هیرۆین، 1,881 کیلۆگرام حەشیش، 177 گرام جامایکا، 71 گرام ماریجوانا، 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کبتاگۆن، 110 شیت حەبی ترامادۆڵ، 8 مەرکانە لە ڕووەکی چاندراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر کە 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆنی تێدا شاردرابووه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه‌، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیراکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.