لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و ٢٦٤ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت، وەك درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی شۆستە و قیڕتاوكردنی شەقام و دابینكردنی سووتەمەنی و كەلوپەل و چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان. ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
– پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی تاڤگە و بانوان لە سنووری شارەوانیی دووكان.
– دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی گردەسین.
– دروستكردنی سیاج بۆ تانكی بەرزی كۆنكرێتی لە گەڕەكەكانی ئیمام محەمەد و باوەشاوار لە كفری.
– دابینكردنی ستارتەر و چاككردنەوەی ستارتەر بۆ بیرەكانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕش.
– چاككردنەوەی محاویلەی پرۆژەی ئاوی خاس/33KV/100MVA لە ڕاپەڕین.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ كەرتی 48 لە بەحركە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی نزیك كۆماری گردی قالینجاغا و تێكەڵكردنەوەی لەگەڵ بیری نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
– دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی.
– قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەكی شارۆچكەی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.
– كڕینی كەرەستە و گازوایل بە مەبەستی بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی هەولێر.
– جێبەجێكردنی پرۆژە لە گوندی پشتا گرێ- زاوێتە.
– چاككردنەوەی بۆریی سەرەكی پرۆژەی ئیفراز٣ لە شاری هەولێر.
– دابینكردنی بۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران.
– كڕینی بۆری و كەلوپەل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
– گۆڕین و دابەزاندنی ئاستی بۆری لە گەڕەكی مامۆستایان لە هەولێر.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی فەرمانبەران لە هەولێر.