چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواو بووندایە

گەیاندنی کارەبا و راکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار و شارۆچکەکان لە پێشینه‌ی کارەکانی وەزارەتی کارەبایە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی کارەباش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشتركردنی ئه‌م سێكته‌ره‌.
له‌ ئێستادا  چەندان پڕۆژەی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە تەواو بووندان و لە ماوەکانی داهاتوودا  دەکەونە کار و به‌ ته‌واوبوونیان دەبێنە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.
ئەو شوێنانەی کارەکانیان نزیک بوونەتەوە لە تەواو بوون ئەمانەن:
یه‌كه‌م: هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی kv ١٣٢بازیان-ڕانیە بەدرێژایی ١٠٥کیلۆمەتر ١٠٠٪ تەواو بووە.
دووه‌م: هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢تانجەرۆ- سەیدسادق لە ٩٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢چۆمان- سۆران٤٥،٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ٣٣چۆمان-حاجی ئۆمەران ٤٠٪ تەواوبووە.