لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی زستان، کەمال محمد ساڵح، وەرزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا ڕاگەیاندن ئەو شوێنانەی کارەبایان نییە یاخود گرفتی کارەبایان هەیە پێش هاتنی سەرما و سۆڵە دەبێت چارەسەریان بۆ بکرێت بە تایبەتی شوێنە دوورە دەستەکان و گوندنشینەکان، لە ژێڕ ڕێنمای وەزارەتی کارەبا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گشتی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كاره‌بای نیشتیمانی ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی (قه‌بری مه‌لا و كانی زه‌ردی باشكی و بووكه و ده‌نگه‌وه‌ره و قه‌ڵبه‌زه) له سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری له قه‌زای كه‌لار و پڕۆژەکەش بە تێچوونی ٥٦٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و تۆڕی كاره‌بای گوندی “سه‌ید مه‌حمود”یش له سنووری ناحیه‌ی پێباز نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
بە گەیاندنی کارەبا بەو شوێنانە دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبای ئەو سنورە و جێگای دلخۆشی دانیشتوانی گوندەکان .
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی بتوانیت هەموو شوێنەکانی کوردستان بە تایبەتی ئەو گوندانەی تاکو ئێستا سودمەند نەبوون بە کارەبای نیشتیمانی کارەبایان بۆ بچێت .