هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەبوبەكر حوسێن هەڵەبجەیی، باوكی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەێنێت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
دەقی پرسەنامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ..
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز/ هەڤاڵ ئەبوبەكر  پارێزگاری سلێمانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە  هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (ئەبوبەكر حوسێن هەڵەبجەیی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20ـی 11ـی 2022