گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌بوو عائیشه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند.
یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیرۆریست ته‌ها عه‌لی محه‌مد ناسڕ جه‌نابی كه ناسراوه به ئه‌بوو عائیشه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌بوو عائیشه له كاتێكدا ده‌ستگیر كرا كه هه‌وڵی ده‌دا بچێته نێو شاری به‌غدای پایته‌خته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی عێراق له سنووری پارێزگای به‌غدا چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و له‌كاتی گه‌یشتنیشی ڕاسته‌وخۆ ئه‌بوو عائیشه‌یان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌بوو عائیشه له ساڵی 2004وه كاری تیرۆریستی له عێراق ئه‌نجام ده‌دات و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داواكراو بوو، له ساڵی 2014ش له‌گه‌ڵ هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌یوه‌ندی پێوه كردبوون.