وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ره‌نتی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌یه كه “خۆمان له‌وێین بۆ بڕیاردان”.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێککەوتنی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێتە بنەمایەكی سەرەكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
گوتیشی: “گه‌رەنتی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەکە ئەوەیە، كە خۆمان لەوێبین بۆ بڕیاردان”.
ئه‌مڕۆ عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وابڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراقی كۆببنه‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023 و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌بێت.
پێشتریش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، بە جددی كار دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی 31ـی مانگی رابردوو، عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندبوو، ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023 و به‌م نزیكانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت.