به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ شوفێران بڵاو كرده‌وه‌

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کە سبه‌ی چوارشه‌م ڕێکەوتی 2022/11/2 لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر-بەحرکە) لە نزیک گەڕەکی ئازادی نوێ (ئەتکۆنز) ئاوەڕۆیەکی سندووقی لە شەقامەکە دەپەڕێندرێتەوە بۆ دیوی عه‌نکاوە.

ڕاشیگه‌یاند کە ماوەی کارکردن له‌ پڕۆژه‌كه‌دا 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له‌ شوفێران كرد لە ماوەی کارکردنەکەدا پابەندی ڕۆیشتن بن بە پێی ئەو ڕێڕەوە کاتییانەی بە فسفۆڕ دروست دەکرێن تاکو کارەکان تەواو دەبن.

وێنه‌.. نه‌خشه‌ی شوێنی پڕۆژه‌كه‌

ھەواڵی زیاتر