میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، دوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له شاری زاهیدان كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، عه‌قید مه‌لا شاهی، به‌رپرس له سوپای پاسداران و جه‌واد كوێخا ئه‌ندام له‌و سوپایه، له شاری زاهیدانی سه‌نته‌ری پارێزگای سیستان و بلوشستان، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و هاوسنووره له‌گه‌ڵ پاكستان، كوژران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوو ئه‌ندامی سوپای پاسداران له گۆڕه‌پانێكی پارێزگای زاهیدان له رێگه‌ی چه‌كه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه كوژران.
دووپاتیشكرایه‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد.