پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بێ کارەبا ماونەتەوە

کیریلۆ تیمۆشینکۆ، جێگری سه‌رۆكی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی ئابووریی و بنکەکانی کارەبای ئۆکرانیا، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بێ کارەبا ماونەتەوە.

هەرێمەکانی خمیلنیتسکی، میکۆلایڤ، ڤۆلین، چێرکاسی، ریڤنی، کیرۆڤۆگراد، و ئۆدێسا لەو هەرێمانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و زۆرینەی خەڵکەکەی بێکارەبان .

رووسیا لە رێگەی 36 مووشەکەوە هێرشیکردە سەر چەند ناوچەیەکی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا، بەڵام سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات، کە بەشێکی زۆریان مووشەکەکانی رووسیایان خستووەتەخوارەوە.

له‌‌ 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسییان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.

وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له‌ 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون.