سەربازانی رووسیا گەیشتنە بێلارووس

وەزارەتی بەرگری رووسیا، دیمەنی ساتی گەیشتنی سەربازەکانی بۆ بێلارووس بڵاوکردەوە و سەربازانی رووسیا لە مەراسیمێکی تایبەتدا پێشوازییان لێکرا.

ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلارووس، له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ناتۆ پلانی هێرشکردنەسەر وڵاتەکەی دارشتووە.

لۆكاشینكۆ دووپاتیكرده‌وه‌، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، رێککەوتووە هێزێکی هاوبەشی رووسی و بێلارووسی پێکبهێنن و رەوانەی سنوورەکان بکرێن.

ناتۆش هۆشداری داوه‌ لەوەی، بێلارووس بەفەرمی بچێتە ناو جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە.

له‌ 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسییان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، وێڕای زیانگه‌یاندن به‌ ژێرخانه‌ گرنگه‌كانی ئۆكرانیا و ئاواره‌بوونی پتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌، هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی به‌ره‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌.