سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پشتیوانی وڵاتان له‌ چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات

رێبه‌ری ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌م، پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێزتر ده‌كات.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ وتاره‌كه‌یدا گوتی: ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌. به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌ڕوانێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێوه‌ش ئاگاداری كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن له‌ باره‌ی چاكسازییه‌وه‌، له‌و ره‌وه‌وه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.