وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30 نووسینگه‌ی عه‌لوه‌ی هه‌ولێریان سزاداوه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی نایاسایی و لە هەڵمەتێکی فراوانی هاوبەشدا، ئەمڕۆ سێشەم 30 نووسینگە لە عەلوەی هەولێر سزادران.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه به ئامانجی پشتگیریکردنی بەرهەمەکانی جوتیارانی ناوخۆ ئه‌نجامدراوه و تێیدا بەرێوبەرايەتی گشتیی كشتو‌كاڵى هەولێر بە هاوكاری قايمقاميیەت و پۆليسی هەولێر و هۆبەی چاودێری كشتوكاڵی عەلوەی هەولێر ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەو 30 نووسينگانەی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بەرهەمی هاوردەكراوی ناياسايیان وەك كەلەم، هەنار، تەماتە و چەند بەرهەمێکی تری سەوزە فرۆشتووه.