بیرۆکەیەکی سەرۆکی حکوومەت لە سۆران جێبەجێ دەکرێت

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، مژدەی نوێترین پڕۆژە ڕادەگەیەنین كە بیرۆكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەویش بەرزكردنەوەی ئاستی گەشتیاریی دەڤەرەکەیە بە شێوەیەكی سەردەمیانە.

لە ڕاگەیەنراوێک ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: لەدواین سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەڤەری سۆران لە کاتی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی سپیلک-خەلیفان، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت چەندین پڕۆژەی ستراتیجی كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕاشیگەیاند: مژدەی نوێترین پڕۆژەتان پێ ڕادەگەیەنین كە بیرۆكەی سەرۆکی حکوومەتە، ئەویش بەرزكردنەوەی ئاستی گەشتیاریی دەڤەرە بە شێوەیەكی سەردەمیانە، كە دەبێت بەشێوەیەکی زانستیانە ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە قۆناغی بیرۆكە و پلان دەستی پێ كردووە و قۆناغەكانی نەخشە و جێبەجێكردن و بەدواداچوونیش بەڕێوەن.

ھەواڵی زیاتر