رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر کرد 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان(UNODC) لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.