چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەنگدان بە سەرۆک کۆمار دابەشبوون

لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەنگدان بە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دابەشبوون.

هەریەکە لە دەوڵەتی یاسا و چەند لایەنێکی دیکە کە زۆرینەی دەنگەکانی ناو چواچێوەی هەماهەنگین، پشتیوانی خۆیان بۆ دەنگدان بە لەتیف رەشید دووپاتکرووەتەوە.

لەبەرامبەردا،لایەنەکانی عەسائیب ئەهل هەق، رەوتی حیکمە و بزووتنەوەی بابیلۆن دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن.

پێشتریش فراکسیۆنەکانی پارتی و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی تشرینی یەکەم/زۆکتۆبەریی 2022)، بە ئامادەبوونی 269 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد.