ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە خستنه‌ڕووی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان)ـە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان).

بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی .

بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی.

بڕگه‌ی چواره‌م بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (5) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

ھەواڵی زیاتر