دووسایدی كۆمەڵگای كاوە لە قوشتەپە قیرتاو كرا


بڕوا ڕەمەزان ساڵەیی
كۆمەڵگای كاوە سەربە ناحیەی قوشتەپەیەو 530 ماڵی كوردی لێیەو نزیكەی980 خانەوادەی ئاوارەی عەرەبیشی لێیە، لە كۆتایی مانگی 12ی 2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دروستكردنی ئەو دووسایدە. كە درێژییەكەی 1700 مەتر و حەوت مەتر پانیشی بوو، ئەو كات پڕۆژەكە پێكهاتبوو لە 45سم برینی خۆڵەكەو 20 سم تێكەڵەو 15سم بەردی شكاو، دواتر دوو تەبەقەی دیكەی بەردی شكاو، ئێستا ماوەی چەند ڕۆژێكە و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست كراوە بە قیرتاوكردنی دووسایدەكە و تەواوكردنی.”
سۆران سارتكی، دانیشتووی كۆمەڵگاكەیە بە هەولێری گوت:” بەهەقیقەت قیرتاوكردنی ئەو دووسایدە كێشەی هاتۆچۆی بۆ ئێمە چارەسەر كرد و سوپاسیان دەكەین، هیوادارینیش لە داهاتوودا حكومەت ناو كۆڵانەكانیشمان بۆ قیرتاو بكات:”
ئەندازیار عەبدولقادر مزەفەر، سەرۆكی شارەوانی قوشتەپە بە هەولێری گوت:” سەرەتا بڕیار بوو ئەو كەموكوڕیانەی شەقامەكە چاك بكەینەوە وەك چاڵت و بەرزو نزمی، بەڵام دواتر ووتمان بەهۆی باران و هاتووچۆوەوە دووبارە تێكدەچێتەوە، بۆیە بە سوپاسەوە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر ماوەی چوار ڕۆژە شەقامەكەیان بە تەواوی قیرتاو كرد، كە درێژییەكەی 1700 مەترەو پانییەكەشی شەش مەترە و دە هەزار مەتر دووجایە، هەندێك گرفتی بچووكمانش هەیە وەك چەند چاڵتێكی بچووك و بەرزی نزمی، كە لە چەند شوێنێكن، ئەویش لەسەر ئەركی شارەوانی قوشتەپە چاك دەكەینەوە.”