هه‌شت کەشتیی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتن

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشكرایكرد، لە میانه‌ی رەوانەکردنی دانەوێڵە بۆ جیهان، هەشت کەشتیی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە ئەمڕۆ لە ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتن.

ئەمە دوای ئەوە دێت لە (22ـی ته‌مموز/یۆلیۆ 2022)، بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە بەشداری تورکیا، رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ واژۆکرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، پلان بۆ گواستنەوەی کەشتیی دیكه‌ لە چوارچێوەی رێكکارە دیاریکراوەکاندا هه‌یه‌.

بۆ ئەم مەبەستەش ناوەندێکی هەماهەنگی لە تورکیا کراوەته‌وه‌، کە پێکهاتوون لە 20 کەس و نوێنەرایەتی هەر یەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان، تورکیا، رووسیا و ئۆکرانیا دەکەن.