پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق تاووتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقییان كرد

ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.